ڕوونکردنەوەێک لەسەرۆکی لیژنەی یاساییەوە لەبابەت دەرکردنی یاسای دادگای فێدڕاڵیەوە

بناغەی یاسایی درووستبوونی دادگای فێدڕاڵیی باڵا لەعێراقدا ئەوەیاسای ژمارە (٢٠)لەساڵی ٢٠٠٥دایە ، کەبەندی یەکەم بریتیبوو لەدامەزراندنی دادگای فێدراڵیی باڵابوو ،کەمەڵبەندەکەی لەبەغدادایە ئێشوکاری بەشێوەێکی
سەربەخۆ دەبات بەڕێوە لەیاسا بەولاوە هیچ دەستەڵاتێکی بەسەرەوە نییە .
وەپشتیوانی دەستووری بەبەردەوامی کارەکانی ئەوەبڕیاری بەندی (١٢٠)لەدەستووی کۆماری عێراقەلەساڵی ٢٠٠٥ ،کەدەڵێت (یاساکان بەکارن وئیشیان پێ دەکرێت ئەگەر لانەبرێت یان نەگۆڕرێت بەگوێرەی بڕیارەکانی ئەم دەستوورە ) .
واتە دەقەدەستووریەکەی سەرەوە، شەرعیەتی داوە بەدادگای فێدڕاڵی باڵای ئێستا بەبەردەوامبوونی لەکارەکەیدا، هەتائەوکاتەی یاساێکی نوێ دەردەچێت لەئەنجومەنی نوینەراندا بەزۆربەی دووبەشی ئەندامەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بەگوێرەی بەندی( ٩٢)لەدەستوور .
وەدەستووری عێراقی ئیش پێکراو میکانیزمی بڕیارەکان و تایبەتمە ندییەکان ودرووستبوونی دادگای فێدڕاڵی باڵاو سەروەریی بڕیارەکانی تێایە لەبەندەکانی (٥٢٫٩٤٫٩٣٫٩٢/دووەمجار) .
وەدادگای فێدراڵیی یەکێکەلەپێکهاتە سەرەکیەکانی دەسەڵاتی دادگایی فێدراڵییە ، کەئەم دادگایە دەستەی دادگایی باڵاترینە لەعێراقدا جا یا تایبەتمەندیی جۆری یان شوێنی.
وەلەڕووی تابەتمەندیە جۆریە کانیەوە ،دادگای فێدڕاڵی باڵا ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لەبڕوای سەروەریی یاسادا وەپاراستنی بڕواو بڕیارەکانی دەستوور لەئەستۆیدایە بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان هەیە بەمافی مرۆڤەوەو سەربەستییە گشتییەکان ، ئەمەش لەڕێی چاودێری لەسەر دەستووریەتی یاساکان و سیستەمەکارپێکراوەکانە .
هەروەها دادگای فێدڕاڵیی باڵا هەڵدەستێت بەکاری توێژینەوەی بەندەکانی دەستوور ، هەروەها ناوبژیکردن لەودووبەرەکیانەی کەڕوودەدات لەنیوان حکومەتی فێدڕاڵی و حکومەتەکانی هەرێمەکان یان پارێزگاکان کەڕێکنەخراوە لەهەرێمدا.
هەروەها تایبەتمەندە بە بڕیاردانی لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە گشتییەکان بۆئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران .
بەڵام لەڕووی تایبەتمەندی شوێنیەوە ئەودرێژدەبێتەوە بۆهەموو سنووری عێراق بەهەرێمی کووردستانیشەوە، وەهەموپارێزگاکان کەڕێکنەخراون لەهەرێمدا .
لەگەڵ ئاماژەدان بەتایبەتمەندیەکانی دادگای فێدڕاڵیی باڵا کەهەندێکیمان باسکرد لەپێشدا لە دووبەنددا (٩٣ ٫ ٥٢/دووەم )لەدەستووردا هاتووە کەلە تایبەتەندیەکنی دیکە لەیاسا ئیشپێکراوەکانداوەکوئەوەی لەیاسای بڕیارەکانی پاڵاوتنی پۆستی سەرۆکی کۆماری ، وەیاسای ئەنجومەنەکانی پارێزگاکان کەلەهەرێمدا ڕێکنەخراوە ، وەیاسای حیزبەسیاسیەکان .
ئەم تایبەتمەندیەدەستووری و یاساییانە،کەلەپێشدا ئاماژەمان بۆکردن بەڵگەیەبۆگرنگی دادگاکەو ڕۆڵەکەی لەسەقامگیریی وڵاتدا وەزامنی داسەپاندنی دەستووربەشێوەیکی راستەقینە وەپاراستنی پڕۆسەی دیموکراسی لەوڵاتدا.
وەلەمیانەی خوێندنەوەی ئەم تایبەتمەندیانە،مەترسیی لەکارخستنی دادگای فێدڕاڵی بالا دەزانین وەتاچەند کاریگەریی لەسەقامگیریی وڵاتد ا هەیە .
وەهۆکاری لەکارکەوتنی دادگای فێدراڵی دەگەڕێتەوەبۆ کەمیەتی یاسای دادگاکەخۆی ، ئەوەی کەلەبەندی (٥)دادەڵێت ( کۆبوو نەوەی دادگاکەڕاست نییە ئەگەرهەموو ئەندامەکانی ئامادە نەبووبن ) .
لەبەرئەوەی دادگای فێدڕاڵیی باڵا ئێستا کەمییەکی هەیە لەژمارەکەیدا، پاش خانەنشینکردنی دادوەری پێشکەوتووفاروق سامی ئێستا لەکارکەوتووە وەناتوانێت کۆبێتەوە بەبێ تەواوکردنی ژمارەکەی .
وەتاکەڕێگابۆ دانانی ئەندامەکانی دادگا ،ئەوەیە کەبەندی (٣)لەیاسای ژمارە (٣٠) ساڵی ( ٢٠٠٥) کەلەپێشدا ئاماژەی بۆکراوە ، ئەوەیەکەدادگای فێدڕاڵیی باڵا بڕیاری لەسەرداوەبەنادەستووریەتی بەگوێرەی بڕیارەکە ی (٣٨/٢٠١٩ )،وەئیتر دانانی سەرۆک وئەندا مەکانی دادگای فێدڕاڵیی باڵا لە دەرەوەی تایبەتمەندیی ئەنجومەنی دادگایی بالایە.
وەلەئەنجامدالەڕووی یاساییەوە،لەبەردەمی بوشاییەک یان کەمییەکین لەمیکانیزمی دامەزراندنی ئەندامەکانی دادگای فێدڕاڵیی باڵاین ،وەپێویستە چارەسەری ئەم بۆشایی یاساییەبکەین .
وەتەنیاڕێگای دەستووری بۆچارەسە ریی ئەوکەمییە کەئاماژەمان پێدا، ئەوەیە دەرکردنی یاسای دادگای فێدڕاڵیی باڵا بەگوێرەی میکانیزمی وێنەکراو لە دەستووری عێراقیدا کەدانراوە لە بەندی ( ٩٣) تیایدا ، وەدەزانرێت کەئەم بەندە دایسەپا ندووە بە دانانی دادگای فێدڕاڵیی باڵا بە زۆری دووبەشی ئەندامەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆزامنکردنی ڕازیبوونی نوێنەرەکانی پێکهاتەکانی گەلی عێراقی وەبۆ ئەوەی زورینە ڕای خۆی نەسەپێنێت وەئەمەجیاکار ییەکە لەوەی کەلەئەنجومەنی نوێنەرانەوەدەردەچێت لەبابەتەکانی دیکەدا لەدەستوور کەبە زیادەێکی ئاسایی یانبەتەواوی لەژمارەی ئەندامەکان ، وەئەم تایبەتییە لە یاسادا لەهەستپێکردنی دانەری دەستوورەبەگرنگیی دادگای فێدڕاڵی باڵا.
وەئەم میکانیزمەبو دانانی یاسای داگای فێدڕاڵیی باڵاتەنیا دانانی یاسای نوێ ناگرێتەوە ، بەڵکو هەریاساێکی نوێی دیکەش دەگرێتەوەبۆگۆڕانی یاسای ئیش پێکراو ،چونکەپێویستە بەزۆربەی دووبەشبێت ،بەتایبەتی کەبەندی (١٣٠)لەدەستوورەکە باسیکردووە ڵەدڕێژبوونەوەی دەستووری بۆێاساکانی پێشویش باسیکردووە کەگۆڕانی پێویستە ببێت بەگوێرەی بڕیارەکانی ئەم دەستوورە ،وەلەبەرئەوەی بەندی (٩٣) پابەندیی کردووە بەڕازی بوونی دووبەشی ئەندامەکان لەبەرئەوە یاسای نوێش وەگۆڕانە کەش دەگرتەوە،وەلەم دەستپێکر دنەوە هەر هەوڵێک بۆگۆڕینی یاسای دادگای فێدڕاڵیی باڵا ژمارە(٣٠)لەساڵی ٢٠٠٥بێ ڕەچاوکردنی میکانیزمەدەستووریە ڕاستەکان نادەستووری دەبێت ،وەسەرپێچیە لەویستی گەل کەدەنگیداوەلەسەر دەستوورەکە .

وەلەگەڵ وەبیرخستنەوەکەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ولیژنەی یاسایی تاوتوێی پڕۆسەی یاسای دادگای فێدڕاڵیی باڵایان بەشێوەێکی تەواوی کردووە،وەخوێندنەوەی یەکەمی تەواوبوو ،وەڕاپۆرتێکی تەواوی لەسەردەرکراوەتاوتوێ درێژەکان لەوبابەتەۆە لەلایەن پەڕلەمانتارەبەڕێرەکانەوەتەواوبوو وەڕێکارەهونەرییەکان ویاساییەکان وپێوانەیاساییەکان هەمووی کۆتایی هات، وەگەیشتوینەتە قوناغێکی پێشکەوتوو وەهیچ شتێک نەماوە تەنهاسێ خاڵی ڕێنەکەوتوولەسەری ماوە پێویستی بەڕێکەوتنە لەنیوان فراکسیۆنەسیاسیەکاندا .
بەڵام سەرسووڕهێنەرلەم باسە ئەوەیە کەسەرۆکایەتی کۆماری یاساێکی ناردبۆ ئەنجومەنی نوێنەران بریتیە لەگۆڕانی یاسای دادگای فێدڕالیی باڵابەبێئەوەی ئاگاداربێت کەپڕۆسەێکی یاسا ی دادگای فێدڕاڵی باڵا هەیە ،وەلە لایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە نێرراوە، ئەمەئەوە پیشاندەدات کەەماهەنگی نییە لە نیوان پێکهاتەکانی دەستەڵاتی بەجێهێنانەوە،هەروەها بریتیە لە شپرزەیی وپشتگوێخستنی کاری ئەنجومەنی دەوڵەت ،بەپێچەوانەی ئەوەوەکەلەبەندی (١٠١)دالەدەستووری عێراقیدا هاتووەکە دەڵێت ( بەیاساێک دەتوانرێت ئەنجومەنی دەوڵەت پێکبهێنرێت تایبەتمەندبێت بە فەرمانی بەڕێوەبردن و ، فەتواو دانان …….) وە پێچەوانەی تایبەتمەندییەکانی ئاماژەپێکراوە لەیاسای دەوڵەتدا ژمارە(٧١)ساڵی ٢٠١٧سەرەڕای پێچەوانەی بەندی (٩٣)لەدەستووری عێراقی کە میکانیزمی دانانی یاسای دادگای فێدڕاڵیی عێراقیی تێدایە ،کە بەدرێژی لەڕابووردوودا باسمان لێکرد .
وەلەبەرئەوهۆیانەی کەباسی لێکراوە ،لیژنەی یاسایی بەهەموو یانەوە لەدانیشتنەکەیدالەڕۆژی ٣/٥/٢٠٢٠دابڕیاریدا لەسەر گەڕانەوەی پرۆسەی گۆڕانی یاسای ژمارە(٣٠) لەساڵی ٢٠٠٥بۆ ئەولایەنەی کەناردوویەتی .
ڕێبوارهادی
سەرۆکی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەراندا
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠