ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا دێنێت و پسیارێكی زاره‌كی ئاراسته‌ی هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و پلاندانان ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 8/9/2020 له سێیه‌مین دانیشتنی خۆی له خولی چواره‌می ساڵی سێیه‌می وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا‌و گوێبیستی وه‌ڵامی هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و پلاندانان بوو سه‌باره‌ت پسیارێكی زاره‌كی سه‌باره‌ت به‌رنامه‌ی چاكسازی ئابوری تایبه‌ت به یاسای قه‌رزكردنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای ئاماری گشتی دانیشتوان و دانیشتگه‌كان ژماره (40)ی ساڵی 2008.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شۆرش (هه‌ڵوه‌شاو) ژماره 218ی ساڵی 2002.
له‌لایه‌كی تر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌خێرهاتنی هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی و خالید به‌تتال وه‌زیری پلاندان كرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پسیارێكی زاره‌كی په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د ده‌راجی سه‌باره‌ت به پابه‌ند نه‌بونی حكومه‌ت به به‌رنامه‌ی چاكسازی ئابوری له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا به‌پێی یاسای قه‌رزكردنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ساڵی 2020.
له‌وه‌ڵامدا وه‌زیری دارایی رونیكرده‌وه كه به‌رنامه‌ی چاكسازی ئابوری پێویستی به كاتێكی زۆر هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئابوری وڵات به قۆناغێكی ناسكدا تێده‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجامه‌كانی سیاسه‌تی ئابوری ڕابردوو له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عیراق وایكردوه به‌ئاسانی ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ نه‌كرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه 6250 پڕۆژه له‌قۆناغی جێبه‌جێكردندا هه‌یه و پێویستیمان به 126 ترلیۆن دینار هه‌یه بۆ ته‌واوكردنیان و ئه‌و ژماره زۆره‌ی پڕۆژه‌كان وایكردوه كه هیچ پرۆژه‌یه‌كی نوێ له بودجه‌ی نوێ‌دا دانه‌نرێت.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی پێنج شه‌ممه 10/9/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
8/9/2020