سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی سعودیە دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز عەبدولعەزیز شەمری باڵیۆزی سعودیە لە عێراق.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی گەشەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگی و هاریكاری كرا لەبوارەكانی ئابوری و ئەمنی و بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ چەندی پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، بەرێزیان تەئكیدی كردەوە كە عێراق چاوەرێی هاریكاری زیاتری نێوان هەردوو وڵاتی برا دەكات بەپێی بەرژەوەندیەكانی هەردوولا.
بەرێزیان لەتەندروستی شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی پادشای سعودیەی پرسی، و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ خواست.
لای خۆیەوە باڵیۆزی سعودیە پشتیوانی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ عێراق و هاریكاری یەكتر لەسەرجەم بوارەكان بەوجۆرەی ئاسایش و سەقامگیری بەدیدێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
9 ئەیلول 2020