د.بەشیر حەداد سەرەخۆشی لە خانەوادەی نازم شاکر دەکات
بەڕێز/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو نازم شاکر
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی یاریزانی ناوداری پێشووی ھەڵبژادەی عێراق نازم شاکرمان بیست. بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو و وەرزشوانان و وەرزش دۆستانی عێراقی دەکەین.
هیوادارین پەروەردگاری مەزن کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامیش بە خانەوادەکەی ببخەشێت.
اناللە وانا الە راجعون
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
هەینی ٢٠٢٠/٩/١١