سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی باڵیۆزخانەی عێراق لە كوەیت دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە كوەیت كرد و چاوی كەوت بە بەرێز منهەل سافی باڵیۆز و كارمەندانی باڵیۆزخانەكە.
بەرێزیان لە كاروباری باڵیۆزخانەكە ئاگاداركرایەوە، لەگەڵ ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەشی ڕەوەندی عێراقی دەكەن، داواشی لێكردن خزمەت و ئاسانكاری زیاتر پێشكەش بە ڕەوەندی عێراقی بكەن.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی رۆڵی باڵیۆزخانەكە لە چالاككردنی پەوەندی دۆستانەی عێراقی – كوەیتی، و كاركردن بۆ گواستنەوەی وێنەیەكی ئیجابی لەو پێشكەوتنانەی لە عێراق بەدیهاتوون لەگەڵ سەرجەم ئەو بوارانەی دەبنەی هۆی پتەوكردنی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكان و بەپێی بەرژەوەندی باڵای وڵات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
18 ئەیلول 2020