لیژنەی‌ یاسایی تاوتوێی پێشنیازی هه‌مواركردنی‌ بەندی (٥٧)ی‌ یاسای باری‌ کەسایەتیدا دەکات

لیژنەی یاسایی بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار ڕێبوار هادی سەرۆک لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی بۆ کۆبوونەوەێکی هاوبەشی به‌ست لەگەڵ لیژنەکانی ( ئافرەت ومافی مرۆڤ وەئەوقاف وکاروباری ئاینی وەڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ) ڕۆژی سێشەممە ٢٢/٩/٢٠٢٠بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازی هه‌مواركردنی‌ بەندی (٥٧) لەیاسای باری‌ کەسایەتی .
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە لەمەڵبەندی لیژنەی یاسایی به‌ستراو بەئامادەبوونی ژمارەێک لەخاتوونان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەکان وفراکسیۆنە جیاوازەکان، لیژنەکەجەختیکرد لەسەر گرنگیپێدان بەگۆڕینی هەندێ لەبەندەکانی یاسا بەتایبەتی بەندی (٥٧) لەوە لەبەر گرنگی بڕیارەکانی دایەنی کەپەیوەندی هەیە بەدروو ستکردنی خێزانەوەبەتایبەتی کۆمەڵگای عێراقی دایدەنێت گرنگی پێدان بەخێزان لەپیرۆزیەکانە سەرەڕای بەدیهێنانی هاوکێشی لەنیوان مافی منداڵ وکەسوکارەکەی وەلەڕێککەوتنیدا لەگەڵ شەرعی ئیسلامیی لێبووردوویدالەناومەزهەبە جیاوازەکانیدا. وەلیژنەکە گوێیگرت لە پێشنیازەکان وڕاکانی خاتونان وبەڕێزانی پەڕلەمانیەکان کە بریتیبوو لەجەختکردن لەپێویستیی چاوپێداگەڕانەوە بەشوێن وکاتی شیرەخۆر لەلایەن باوکەوە وە پتر کردنی کاتژمێرەکان بۆبینین جگە لەهەڵبژاردنی شوێنی گونجاوبۆئەوە جگە لەدابینکردنی دۆخی گونجاو بۆشیرەخور بۆ پەیوەندی لەگەڵ باوکیدا بەمەرجێک ئەمەکاریگەریی خراپی نەبێت لەسەرمافی دایک ڵەسەرپەرشتی ودایەنیی منداڵان.
وەهەرلەوبارەوە یاسایی پەڕلەمانی بڕیاریدابەدرووستکڕدنی لیژنەێکی لاوەکی لەلیژنە پەیوەندیدارەکان وەبەسەرۆکایەتی لیژنەی یاسایی بۆ لێکۆڵینەوە لەوپێشنیازانەی کە پێشکەشکراون لەبابەت گۆڕینی بەندی (٥٧)لە یاسای ئەحواڵی کەسیی بەمەرجێک لیژنە لاوە کییەکە ڕاپۆرتەکەی لەماوەی (١٥)ڕۆژدا لەدەوامی لیژنەکاندا پێشکەش بکات وەلەتوێژانەوەکانیدا ڕای زانا ئاینیەکان وەتایبەتمەندەکان لەپزیشکی و پزیشکی دەروونیدا وە توێژەرەکۆمەڵایەتییەکان بخرێتە بەرجاو جگەلەدادوەرەکانی ئەحواڵی کەسیی، بۆئەوەی لیژنەی یاسایی بتوانێت کە شێوەێکی یاسایی کۆتایی بۆگۆڕان ئامادەبکات وەنمایشی بکات لەئەنجومەنی نوێنەراندا بۆ ئەوەی بەڕێی یاسایی خۆیدابڕوات .
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوینەران
٢٢/٩/٢٠٢٠