لیژنەی دارایی کۆبوونەوەێکی هاوبەشدەکات لەگەڵ لیژنەی تەندروستیدا بۆتاونوێکردنی یاسای زامنکردنی تەندروستی

لیژنەی دارایی کۆبوونەوەێکی هاوبەشی پێکهێنا بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د. هەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنە وەئامادەبوونی خانمان وبەڕێزانی ئەندامان لەگەڵ لیژنەی تەندروستی وژینگەدا وەئامادەبوونی نوێنەری حکومەت لەئەنجومەنی نوێنەراندا بەڕێز تۆرهان موفتی ڕۆژی سێشەممە ٢٢/٩/٢٠٢٠بۆتاوتوێکردنی یاسای زامنکردنی تەندروستی
لەسەرەتای دیدارەکەدا کەلەمەڵبەندی لیژنەی داراییدابوو بەڕێز د.هتیسەم جبوری جەختیکرد لەسەر گرنگیی ئەم یاسایە لەوکاریگەریەباشەی کەدەیبێت لەبابەت پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیەوە بۆ هاونیشتمانیان .
وەلیژنەی دارایی نمایشی واقعی قەیرانی ئابووریکردکەبەهۆی پەتای کۆرۆناوە بوو کەئەوەش دەریخست پێویستیی بەبووژانەوەی واقعی تەندروستی وەپەرەپێدانی ژێرخانی دامەراوە تەندروستیەکانە.
وەگفتوگۆکانی خانمان وبەڕێزانی ئەندمانی لیژنەکە لەبابەت لایەنی داراییەوەبووبۆیاسای زامنکردنی تەندروستی وەچۆنیەتی دابینکردنی پارەی پێویست بۆی جگەلەپێویستی جیاکردنەوەی ئەودوولاییە کەهەیە لەنیوان کەرتی گشتیی وتایبەتی لەبواری تەندروستیدا.
لەلای خۆیەوە لیژنەی تەندروستی وژینگە جەختی کردکەگەیشتووەتە ڕێککەوتنێک لەبابەت ئەوخاڵە جیاوازی لەسەرانەکە لەیاسای زامنکردنی تەندروستیدایە کەبە گرنگترین یاسادادەنرلت کەهەوڵی بڕیارلەسەردانی بۆدەدرێت بە خێراییەکی توانراو .
لەکۆتاییدا لیژنەی تەندروستی وژینگە دەستخۆشی کرد لەلیژنەی دارایی بۆئەوهەوڵانەی کەداویەتی هاوبەشیەتیی لەتاوتوێکردنی یاساکە لەپێناوی گەیشتن بەشێوەێکی تەواو کەخزمەتی بەرژەوەندیی گشتی بکات.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٣ ــ ئەیلوول ــ ٢٠٢٠