سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و دوا پێشهاتەكانی سەر گۆڕەپانی عێراق و نێودەوڵەتی كرا.
هەر لەدیدارەكە تەئكید كرایەوە لەسەر پاراستنی ئاسایشی نێردە دیبلۆماتیەكان لە دوبارەبوونەوەی بە ئامانج گرتنیان، و كاركردن بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و یاسا و بەدیهێنانی سەقامگیری.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریكا پشتیوانی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ حكومەت و گەلی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكان و تەئكیدی كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری نێوان هەردوو وڵاتی دۆست بەپێی بەرژەوەندییەكانی هەردوولا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
27 ئەیلول 2020