بەیاننامەی لیژنەی دارایی لەبابەت دواکەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتەوە

لیژنەی دارایی دەیەوێت ئاشکرای بکات کەپڕۆسەیاسای قەرزکردنی ناوخۆیی بۆپڕکردنەوەی کەمییەتی دارایی لەبودجەی ساڵی ٢٠٢٠تائێستا نەگەیشتۆتە ڕێڕەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ولیژنەی دارایی، وەیاسای قەرزکردن پەیوەندیی نییەبەدواکەوتنی پێدانی مووچەکانی فەرمانبەرانی دەوڵەت، داوادەکەین لە حکومەت کەبەخێرایی پەڕەی چاکسازیی ئابووری بنێرێت .
هەروەهاڕوونی دەکەینەوە کەدابینکردنی پارەی پێویست بۆدابەشکرنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لەتایبەتمەندیی دەستەڵاتی یاساداناندانییە بەڵکو تایبەتمەندەبەدەستەڵاتی بەجێهێنانەوە، وەلیژنەی دارایی بەئەوپەڕی هەوڵیەوەیە دەیەوێت یارمەتی دستەڵاتی بەجێهێنان بدات لەبەجێهێنانی کارەکەیداوەدابینکردنی مووچەکان ،وەداوادەکات لەوەزارەتی دارایی بۆ دابینکردن و دابەشکردنی مووچەکان .
لیژنەی دارایی
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٩ــ ئەیلوول ــ ٢٠٢٠