سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و جێگری سەرۆكی دامەزراوەی شەهیدان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ئەیاد جبوری سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و عەلی مبرقع جێگری سەرۆكی دامەزراوەی شەهیدان.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی دۆسیەی قەرەبوكردنەوە كرا لەگەڵ گرنگی ئاسانكاری بۆ مامەڵەكان و لابردنی بەربەست و دۆزینەوەی رێگەچارەی پێویست بۆ ئەوانەی قەرەبوو دەیانگرێتەوە لەگەڵ ئەوانەی موچەكانیان ڕاگیراوە و بەدواداچوون بۆ مامەڵەكانیان.
هەر لەمیانی دیدارەكە بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر پاراستنی ئەو توێژەی زەرەرمەند بوون لە پرۆسە سەربازیی و تیرۆریستیەكان و گرنگی تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ ئەوەی مافی خۆیان پێبدرێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 تشرینی یەكەم 2020