لیژنەی یاسایی پەڕلەمان میوانداری کادری هونەری لەکۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات

لیژنەی یاسایی پەڕلەمان بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتارڕێبوار هادی وئامادەبوونی ئەندامەکانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢/١٠/٢٠٢٠ میوانداری کادێری هونەری لەکۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کرد .
لیژنەی یاسایی پەڕلەمان گوێی ڕاگرت بۆگرنگترین کێشەو بەربەستەهونەریەکان کەدێنە ڕێی کاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن وەئامادەکاریەکانی بۆ بەڕێکردنی هەڵبژاردنە پێشوەختیەکە.
هەروەهالیژنەی یاسایی پەڕلەمان ئاماژەی بەوەدا کە دانانی یاسای هەڵبژاردنەکان بەسیستەمی فرەبازنەیی لەیەک پارێزگادا ئەوە لەپێناوی بەدیهێنانی نوێنەریەتی پتری هەموانی هاووڵاتیە عێراقیەکانە وەبەڕێکردنی هەڵبژاردنە دەستپاکیەئکان کە متمانەی شەقامی عێراقی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت .
لەلای خۆیەوە کادێری هونەری بۆکۆمیسیۆنی باڵا ئاشکرایکرد کەدەستپێکردنی کارەکەی بەستراوەبەتەواوکردنی دەنگدان لەسەردابەشکردنی بازنە هەڵبژاردنەکان و ژمارەی ئەو بازنانە لە هەریەکێ لەپارێزگاکاندا وە خەرجکردنی پێبەخشینی دارایی تەرخانکراو بۆ بەڕێکردنی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەدا کەرتکردنی ناوەندەکانی تۆمار کردن و هەڵبژاردن ڕێکارەکانی کاری کۆمیسیۆنی باڵا ئاڵۆزدەکات لەئامادەکردنی تۆمارگەنوێیەکان بۆ دەنگدەران .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٢/١٠/٢٠٢٠