سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری گواستنەوە دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز حسین بەندەر شبلی وەزیری گواستنەوە.
لەدیدارەكەدا تاوتوێی گرنگی گەشەپێدانی بوارە جیاجیاكانی كەرتی گواستنەوە كرا لەگەڵا پێشخستنی توانیان و پشتبەستن بە پێوەری نێودەوڵەتی لە دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
هەر لەدیدارەكە تەئكید كرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی كاركردن لە بەندەری فاوی گەورە كە گرنگیەكی زۆری هەیە بۆ بوژانەوەی ئابوری عێراق و دەبێتە هۆی دەستەبەركردنی دەرفەتی كار بۆ لاوان.
لەبەشێكی تری دیدارەكە گفتوگۆ كرا سەبارەت بە دۆسیەی دروستكردنی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ بەو پێیەی هەنگاوێكی بنەڕەتییە بۆ بوژانەوەی پارێزگاكە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
12 تشرینی یەكەم 2020