سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ریش سپی و كەسایەتیەكانی پارێزگای دیالە دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە ریش سپی و كەسایەتیەكانی پارێزگای دیالە.
لەدیدارەكەدا بەرێزیان گوێبیستی ئەو كێشە و گرفتانەبوو كە پارێزگاكە بەدەستیانەوە دەناڵێنێت و ڕێگرە لە گەشەپێدانی ئاستی خزمەتگوزاری ، هەر لە دیدارەكە تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی یەكخستنی سەرجەم هەوڵەكان بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكە، و گرنگی هاریكاری نێوان هاوڵاتیان و دەزگا ئەمنیەكان بەمەبەستی سەپاندنی ئەمن و ئاسایش وپشتیوانی لە دەوڵەت و دامەزراوەكانی كە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر دۆخی پارێزگاكە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
12 تشرینی یەكەم 2020