سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە باروۆۆخی موسڵ کرا لەگەڵ چەند پرسێکی تایبەت بەو پارێزگایە.
بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی پارێزگاکە بە تەرخانکردنی بودجە و پێدانی ئەولەویەت بە چەند پرۆژەیەک لە نێویانداەدروستکردنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی، و بەپەلە دەستکردن بە کار تیایدا، و بوژانەوەی کەرتی تەندروستی و دروستکردنەوەی پردەکان و ئاماژەی بەوەش کرد ئاوەدانکردنەوەی موسڵ بە جۆرێک بێت کە شایستەی ئەو شارە دێرینەیە لەگەڵ سەقامگیری تیایدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
13 تشرینی یەکەم 2020