سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە هەڵسورێنەری کاروباری فەرەنسا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز جان نویل بونیو کار هەڵسورێنەری فەرەنسا لە بەغدا.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ ئەنجامی سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بۆ بەغدا لەم دواییە و ئەد دۆسێیانەی کە شاندی حکومەتی عێراق تاوتوێیان دەکات لەمیانی سەردانەکەیان بۆ پاریس لە هەفتەی داهاتوو بەرێزیشیان پەرۆشی عێراقی نیشاندا بۆ فراوانکێدنی ئاسۆی هاریکاری و بنیاتنانی هاوبەشی ستراتیجی لە نێوان هەردوو وڵات.
لای خۆیەوە کار هەڵسورێنەری فەرەنساەتەئکیدی کردەوە لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ هاریکاری جدی لەگەڵ عێراق لەرێی پرۆژەی خزمەتگوزاری کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە هاوڵاتیانەوە هەیە لە نێویاندا پرۆژەی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
13 تشرینی یەکەم