لیژنەی دارایی پەڕلەمانی لەگەڵ وەزیری داراییدا تاوتوێ لاپەڕەی چاکسازی دارایی دەکات

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار موسەنا سامەڕایی جێگری سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی خانمان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە ڕۆژی سێشەمە
١٣ /١٠/ ٢٠٢٠میوانداری وەزیری دارایی عەلی عەللاوی وشاندەکەی یاوەری کرد بۆتاوتوێکردنی پەڕەی چاکسازی دارایی کەلەلایەن حکومەتەوە پێشکەشکراوە ئەوەی کە ئەنجومەنی نوێنەران وەکوبەندێ لە یاسای قەرزکردندا دایناوە حکومەت پابەند دەکات بە ڕێکڕدنی پڕۆسەی چاکسازیەکی ڕاستەقینە بۆواقعی ئابووری عێراقی .

لەسەرەتای دیدارەکەدا وەزیری دارایی وئەندامانی شاندە یاوارەکەی باسێکیان پێشکە شکرد بریتیە لەتەوەرە سەرەکیەکانی پەڕەی چاکسازیی دارایی وەگرنگترینی ئەوکەرتانەی کەپەڕەکە مەبەستیەتی وەکو کەرتی کشتوکاڵ وپیشەسازی وەهەردوو کەرتی نەوت و گاز .

ئەندامانی لیژنەی دارایی ڕاو بۆچوون وپێشنیارەکانی خۆیان سەبارەت بەپەڕەی چاکسازی دارایی خستەڕوو وەڕێگە چارەکانی‌ ئازادکردنی ئابووری عێراقی وە ڕۆیشتن بەرەو پشتگیری ئابووری تایبەت و دابینکردنی ژینگەی پێویست بۆسەرکەوتنی ،لەگەڵ گرنگی پێدان بەکەرتە بزوتێنراوەکان وەکونەوت وگازو کشتوکاڵ و پیشەسازی .

لیژنەی دارایی سووربوولەسەر پێویستی داسەپاندنی ڕێکارە چاکسازیەکان لەلایەن حکومەتەوە لەڕێی تەواوکاریی گومرگەکان ودەروازە سنووریەکان وە بەڕێکردنی باجەکان ووەرگرتنی پارەی کارەباوبەگژداچوونی گەندەڵیدا وە گرتنەبەری ژمارەی فەرمانبەری بۆ هەموو فەرمانبەرانی دەوڵەت، لەگەڵ خشتە دانانیک بۆ هەموو ئەم ڕێکارانە لە ماوەکاتیە خێراکاندا تەنانەت حکومەتەکانی ئایندەش پابەندبن پێوەی .

لەکۆتاییدا لیژنەی دارایی ڕوونیکردەوەکە هەڵدەستێت بەتوێژینەوەی پەڕە چاکسازیەکە بەوردی لەگەڵ خستنە سەری پێشنیارەکانیدا کەلەمەوپێش داوایکرد لەحکومەت کەڕەچاوی بگرێت بۆدوورکەوتنەوە لە تووشبوونی کێشەداراییەکان لەپێناوی ڕێکخستنی پەڕەێکی هاوبەش کە سیستەمی دارایی لەوڵاتداچاک بکات .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٣ ــ تشرینی یەکەم ــ ٢٠٢٠