سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری بەرگری دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە بەرێز جمعە عەناد وەزیری بەرگری.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دۆسیەی پەیوەندیدار بە کارەکانی وەزارەتی بەرگری کرا هەروەها وەزیر پلانی وەزارەتەکەی خستەڕوو و تەئکیدیش کرایەوە لەسەر گرنگیدان بە گەشەی توانای هێزە ئەمنیەکان، لەڕووی پڕچەک کردن و ڕاهێنان و ئامادەبوونیان بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و ئاراستنی ئەمن و ئاسایشی وڵات،بەرێزیان جەختیکردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گەشەپێدانی سوپای عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیەوە و ئازایەتی و تێکشکاندنی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیشی بەرز نرخاند.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
15 تشرینی یەکەم 2020