سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكیایەتی بەرێز جەعفەر ئیبراهیم.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەكانی وڵات كرا لە قۆناغی ئێستادا و پتەوكردنی هاریكاری و تەواوكردنی یاسا گرنگەكان لە قۆناغی داهاتوودا.
هەر لەدیدارەكەدا تەئكیدكرایەوە كە سوتاندنی بارەگای حزبی و دەستدرێژی بۆ سەر موڵكی گشتی و تایبەت ئیدانە دەكرێت و پێویستە لەسەر حكومەت پارێزگاری لە دامەزراوەكان بكات و ئاسایش و سەقامگیری بسەپێنێت و رێگە بەگەڕانەوەی دیاردەی توندوتیژی و كاری سوتاندن نەدات بەوپێیەی كاریگەی دەبێت لەسەر ئاشتی كومەڵایەتی و هاوبەشی لە دەوڵەتدا.
لەبەشێكی تری دیارەكە ئیدانەی ئەو تاوانە دڕندانەیە كرا كە دەرحەق بە هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامدرا و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ لێپرسینەوە لەو یەكانەی ئاسایشی ناوچەكەیان لەئەستۆدایە و ڕەوانەكردنی تاوانباران بۆ دادگا و سەپاندنی شكۆی دەوڵەت و سەروەری یاسا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
20 تشرینی یەكەمی 2020