ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە کونسوڵی یابانی لە پارێزگای هەولێر دەکات

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی لە نووسینگەکەی خۆیدابەیانی ئەمڕۆ پێشوازی کردلە کونسوڵی یابانی لەپاڕێزگای هەولێرخاتوئگایاما بۆشیکو .
لەدیدارەکە داتوێژینەوەکرالەسەر ئاسۆی هاوکاری لەنیوان هەردوو لاداو ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندیە دوولایەنیەکان و بەتینکردنیان
ئەمینداری گشتی باسێکی گشتی ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی ئێستا لەعێراقداکرد وەجموجووڵەکان لەئەنجومەنی نوێنەراندابۆ بڕیاردانی یاسای هەڵبژاردنی داهاتوو وەیاساکانی ترکە پەیوەندیان بەهاوڵاتیانەوە هەیە.
هەروەها لەدیدارەکەدا توێژینەوەکرالەسەرپەیوەندی نیوان حکومەتی ناوەندو هەرێمی کوردستاندا وگرنگترین پێشهاتەکان لەم پەیوندیانەداو ڕێککەوتنەکان کەلەنیوان هەردوولادا بووە وەئارەزووی ڕاستەقینەیان لەبەڕێکردنی بابەتە هەڵسپێردراوەکان .
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا باسکرالەهەوڵەکانی حکومەت بۆدابینکردن و پاراستنی نێردراوە دیپلۆماسیەکان لەبەغداو پارێزگا کاندا وەگرنگترین ڕێکارەکان کە بەڕێکراون لەم بارەیەوە،چونکە ئەمینداری گشتی جەختی لەسەر ئەوەکرد کەپێویستە ئەم نێردراوە دیپلۆماسیانە بپارێزرێن لەبەر ئەوگرنگیەی کەهەیانە لەسەرناوبانگی نێودەوڵەتی عێراق .
لەکۆتایی دیدارەکەدا ئەمینداری گشتی قەڵغانێکی یادگاری و دیاریەکی پێشکەش بە خاتونە کونسوڵەکە کرد وەئەویش لەلای خۆیەوە سوپاس وڕێزی خۆی پێشکەشکرد لەبەر گەرمی پێشوازیەکەوبەخشندەیی میوانداریەکە .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
چوارشەممە ٢٨/١٠/٢٠٢٠