سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پرۆزبایی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر دەكات

بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام درودی خوای لەسەر بێت، پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی گەلی عێراق و ئۆمەتی عەرەبی و ئیسلامی دەكەم، لە خوای گەورە داواكارم مایەی هەستی خۆشی و جەژنەكان بەردەوامبن، و وڵاتەكەمان و سەرجەم وڵاتانی جیهان بپارێزێت، و ئاشتی و سەقامگیری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
پەیامی ئیسلام كە بە پێغەمبەدا نێردرا بنەماكانی دادپەروەریی و لێبوردەیی و مرۆڤایەتییە، موسڵمانان لەپێش هەموانەوە بەرپرسیارێتی پاراستنی و پابەندبوون بە بنەماكانی لەخۆدەگرن، و دەیسەپێنێت بەسەر هەموو مونسیفەكاندا رێزگرتن و بەرز نرخاندنی.
ئەوەی پێش چەند رۆژێك روویدا لە خراپەكاری و تەجاوز لەلایەن سەرۆكایەتی فەرەنساوە دەرحەق بە بە پێغەمبەری رەحمەت و مرۆڤایەتی جێی ئەسەفی گەورەیە و پێویستی بە ڕاستكردنەوە و چاوخشاندەنەوە هەیە، هەروەها تەئكید دەكەینەوە كە تاوانی تۆڵە سەندنەوە بە پاساوی بەرگری لە ئیسلام هیچی كەمتر نییە لە خراپەكاری دەرحەق بە ئیسلام و پێغەمبەر و بنەما لێبوردەییەكەی.
هەموو ساڵێك وڵات و ئۆمەتەكەمان لە خێر و خۆشی و ئاشتیدا بێت، خوای گەورە ئەم رۆژانە بۆ هەموو لایەك بكاتە مایەی خێر و خۆشی.
=====
محەمەد حەلبوسی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
28 تشرینی یەكەم 2020