سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێکی فراکسیۆنی نەسر دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی کرد لە شاندێکی فراکسیۆنی نەسر.
لە دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە گرنگی رۆڵی یاسا دانان و چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران و ئەو ئاڵنگاریانەی روبەروی وڵات بونەتەوە کە پێویستی بە دەرکردنی چەند یاسایەک هەیە لە قۆناغی داهاتوودا.
شاندی فراکسیۆنی نەسر تەئکیدی کرەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی لە هەڵوێستی هێزە سیاسیەکان و پشتیوانی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لە پێناو تەواوکردنی یاسا پێویستەکان و هەنگاونان لە رێوشوێنەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێگەرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
2 تشرینی دووەم 2020