ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە هەڵسوڕ ێنەری کاروباری باڵیۆز خانەی ئازربایجان لە بەغدا دەکەوێت

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵەسیرینی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆچاویکەوت بەهەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئازربایجان لە بەغدا بەڕێز نەسیرمەعدوف لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ باڵیۆزخانەکە .

هەرلەمیانەی دیدارەکەداباسکرا لەبەتینکردنی پەیوەندیە دوولاییەکان و پەرەپێدانیان بەوشێوەی خزمەتی بەرژەوەندی هەردوولابکات وەمیکانیزمی بەیەکگەیشتن وهەماهەنگی لەبابەتە هاو بەشەکاندا بەتایبەتی لە بوارەکانی پەڕلەمانی وە ئاڵو گۆرکردنی پسپۆڕی و زانیاریەکان کەپەیوەندیان بەکاری پەڕلەمانیەوە هەیە وەئاگاداراربوون لەئەزمونی هەردوووڵات لەبواری چاودێری و یاساداناندا.

لەبەشێکی دیدارەکەدا ئەمینداری گشتی باسێکی جموجووڵەکانی ئێستایکرد کەلەپەڕلەمانداهەیە بۆبڕیار لەسەردانی یاساگرنگەکان لەوانەش یاسای هەڵبژارد نەکانی داهاتوو .

هەرلەدیدارەکەدا باسکرا لەوناکۆکیەی کەلەنیوان ئازربایجان وئەرمینیا بەرپا بووە ئەمینداری گشتیش هیوای خواست بەچارەسەرکردنی ئەو ناکۆکیەی کەبەرپابووە لەنیوان هەردوو وڵاتەکەدا وە گەڕانەوەی ئاشتی و وەستاندنی خوێن ڕژاندن وچارەکردنی کێشەکان لەنیوان هەردوو وڵاتدالەڕێی دایەلۆج وپەنابردن بۆ ڕێگەچارەی دیپلۆماسی وە سەپاندنی بڕیارە کانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆچارەکردنی کێشەکان لەنیوان هەردوو وڵاتی دراوسێدا وپەڕەێکی نوێ بکرێتەوە لەنیوانیاندا کەلەسەر بناغەی دراوسێ باشیبێت .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران.
٣/١١/٢٠٢٠