د.بەشیر حەداد سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەیاح کورەچی دەکات

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز سەیاح کورەچی، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی-مان بیست.
بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو دەکەین.
هیوادارین پەروەردگاری مەزن کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامیش بە خانەوادەکەی ببخەشێت.

(إنا لله وإنا إليه راجعون)

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممە ٢٠٢٠/١١/٣