پەیامی سەرەخۆشی دکتۆر بەشیر حەداد بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا تاھیر خۆراسانی

بەێز دکتۆر مەزهەر خۆراسان
بەڕێزان خانەوادەی مامۆستا مەلا تاھیر خۆراسانی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز مامۆستا مەلا تاھیر خۆراسانی، مامۆستا و کەسایەتیی ئایینی دیاری کوردستان و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانيمان بیست.
بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان و هاوڕێ و دۆستانی مامۆستای کۆچکردوو دەکەین.
هیوادارین پەروەردگاری مەزن مامۆستا بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئارامیش بە ئێوە ببخەشێت.

(إنا لله وإنا إليه راجعون)

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێنجشەممە ٢٠٢٠/١١/٥