لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی تاوتوێی یاسای توندوتیژیی خێزانی دەکات

لیژنەی یاسایی پەڕلەمان بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار ڕێبوارهادی وئامادەـبوونی ئەندامانی ‌ئەمڕۆیەکشەممە ٨/١١/٢٠٢٠میوانداری شاندێکی ئافرەتانیکرد نوێنەرایەتی چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی دەکات کەپەیوەندە بەکاروباری ئافرەتانەوەبۆتاوتوێکردنی .پڕۆژەیاسای توندوتیژیی خێزانی.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا کەلەبارەگای ئەنجومەنی نوێنەراندا بەسترابەئامادە بوونی چەند خانمان وبەڕێزان ئەپەڕلەمانتارانی لیژنە پەڕلەما نیەکانی پەیوندیدار ، لیژنەکە جەختی لەسەرویستنیکرد بۆدانانی یاساکە بۆچارەسەری ئەوحاڵەتەناشایستانە ی کە هاتوون بۆ کۆمەڵگای عێراقی وەبۆپاراستنی خێزان لەهەندێک دیاردەی خراپی هاوردە وە زامنکردنی مافی هەموو ئەندامەکانی خێزان ولەپێش هەمووشیانەوە ژنان و منداڵان و بەتەمەنەکان وە پەیڕەوی بیروباوەڕی شەریعەتی ئیسلامی پیرۆز وبەندەکان کەلە دەستوری عێراقیدا هاتووە داواکارن بەپێویستیی ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییەتی کۆمەڵگای عێراقی و‌پێکهاتە جۆراو جۆرەکانی ، وەسووربوون لە سەر گوێگرتن لەڕاوبۆچوونی تایبەتمەندەکان وەسەرچاوە ئاینیە جۆراوجوۆرەکان بۆدەرچوون بە شێوازێکی کۆتایی کە ئاواتەکان بەجێبهێنێت چارەسەریی حاڵەتە خراپەکان بکات وەپیررۆزیەتی خێزانی عێراقی مسەوگەر بکات .

لەلای خۆیانەوە شاندە ئافرەتییەکە ستایشی ڕۆڵی لیژنەی یاسایی ولیژنەپەڕلەمانیە پەیوەندیدا رە کانیان کرد بۆ ئەوڕۆڵەدیارو بازنەییەی کەهەیانە لەدانانی یاساکاندا لەوانەش یاسای توندوتیژی خێزانی ،داواخواز بوون بۆ تەواوکردنی یاساکە چونکەلەم کاتەی ئێستادا بووە بەپێویستیەکی تەواو، ئاماژەیاندا بەبوونی دۆخێکی ناسروشتی پێویستی بەهەمووانە بۆپاراستنی هەندێک لەقوربانییانی تاکەکانی ئەوخێزانانەی کە ناڕەواییان بەسەرداهاتووە سووربوون لەسەر پێویستیی پاراستنی مافی مرۆڤ بۆئەوەی لەناو خێزانەکەیدا بە بێوەیی بژی .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٨/١١/٢٠٢٠