سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بۆ تاوتوێ كردنی دوا پێشهاتە ئەمنیەكانی وڵات.
لەدیدارەكەدا سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی پلانی دەزگاكەی بۆ قۆناغی ئێستا خستەڕوو، لەگەڵ رۆڵی دەزگا ئەمنیەكان لە راوەدونانی پاشماوەكانی داعش. لەوبارەیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵی ئەمنی و هەواڵگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شانەكانی داعش كە هەڕەشە لە سەقامگیری وڵات دەكات، لەگەڵ ئەنجاندەرانی تاوان لە كوشتن و رفاندن، و هەر شتێك هەڕەشە لە ئاسایشی هاوڵاتیان بكات.
هەر لەدیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە گرنگی كاركردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و بە دیهێنانی ئاشتی كۆمەڵایەتی كرا لە شارە ڕزگاركراوەكان .

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
9 تشرینی دووەم 2020