لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی تاوتوێی یاسای ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکان دەکات

لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار ڕێبوارهادی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی ئەمڕۆ دووشەممە ٩/١١/٢٠٢٠ کۆبوونەوەیەکی بەست بۆتاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکان.

لەدانیشتنەکەدا خانمان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەی یاسایی ئاماژەیان بەوەداکە ماددەکان و بەندەکانی وا هەیەلەپڕۆژەیاساکە دا پێویستی بە تاوتوێی فراوان و وردهەیەلەبەربوونی سەرپێچیە دەستوریەکان ویاساییەکان پێویستی بە لابردن یان هەموارکردنیان هەیە .

هەرلەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی جەند بڕگەیەکی پڕۆژە یاساکە کرالەوانە دەستەڵاتداریی ئەنجومەنی وەزیران لە تەتەڵەکردنی وەزارەتەکان ولایەنە نەبەستراوەکان بەوەزارەتەوە وە پێکهێنانی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان لەوەرارەتەکاندا لەگەڵ هەموارکردنی بڕی پارەکانی جەزاو کرێکان وەپێدانی متمانەی سەروەری لە قەرزەکاندا ،لەگەڵ ماددەکان و بەندەکانی تری یاساکە.

لیژنەی یاسای بڕیاریدا بەناردنی یاساکە بۆسەرۆکایەتی ئەنجومەنی نۆێنەران بۆنمایشکردنی خوێندنەوەی دووهەمجاری لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران

٩/١١/٢٠٢٠