لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەردەوامە لەتاوتوێکردنی یاسای کورتهێنانی دارایی وەیاسای ژمێریارەکان و وردبینەکان بۆخوێندنەوەی جاری دووهەمی بەرزدەکاتەوە

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبوری وەئامادەبوونی خانمان وبەڕێزانی ئەندامان ڕۆژی سێشەممە ١٠/١١/ ٢٠٢٠ کۆبوونەوەیەکی بەست تیایدا تاوتوێی چەند یاساێکی دانراو لەسەر خشتەی کارەکانیدا کردهەروەها بەردەوامبوو لەسەر تاوتوێکانی سەبارەت بەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بۆئەوەی بەرزی بکاتەوە بۆدەنگ لەسەردانی لەدانێشتنەکەی داهاتووی ئەنجومەنی نوینەراندا .
لەمیانی کۆبوونەوەکەیداکە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنران بەڕێز حەسەن کەعبی ئامادەی بەشێکی بوو ، سەرۆکی لیژنەی دارایی د.هەیسەم جبوری جەختی لەوە کرد کەحکومەت لەسەریەتی ڕێکارەکانی ئەوچاکسازیانە بکات کەلە پەڕە سپیەکەداهاتووە بەپشتبەستن بەوەی کەئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری لەسەرداوە لەیاسای قەرزکردنی ناوخۆیی ودەرەوە جگە لەپێبەخشینی بەشێک لەبڕی قەرزکردنە گشتیەکە بۆپڕۆژە وەبەرهێنانەکان لەوانە بڕێک پارە بۆپڕۆژەی بەندەری فاوی گەورەکەلەپڕۆژە ستراتژیەگەورەکان دادەنرێت وەمافی نەوەکانی داهاتووە .
لەبەشێکی دانیشتنەکەدا وتە ناوبڕیەکانی خانمان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەداراییەکەلەسەر گرنگی پێبەخشینی بڕێک لەپارەی قەرزکردنەکە بۆ پشنگیری جووتیارەکان بۆبووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵی لەوڵاتدا جگە لەبەرزکردنەوەی ئاستی حزمەتگوزاری کەرتی تەندروستی وەپێبەخشینی بڕە پارەیێک بەشبکات بۆبەرەوڕووبوونەوەی پەتای کورۆنا .
هەرلەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا لیژنەی دارایی بڕیاریداکەڕۆژی بەیانی دوادەستکاریکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی داراییبکات ئەمجا بەرزبکرێتەوە بۆ دەنگلەسەردانی لەدانیشتنەکەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا.
هەروەها لیژنەی دارایی تاوتوێی پێشنیاری هەموارکردنی سێهەمینی یاسای سەندیکای ژمێریارەکان و وردبینەکان ژمارە (١٨٥) لەساڵی ١٩٦٩دا کرد وەبڕیاری بەرزکردنەوەیدا بوخوێندنەوەی جاری دووهەمی لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٠ــ تشرینی دووهەمی ــ ٢٠٢٠