پەیامی سەرەخۆشی د. بەشیر حەداد بە بۆنەی کۆچی دوایی قادری حاجی عەلی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز قادری حاجی عەلی، کەسایەتیی دیاری کوردستان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕانمان بیست.
بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەیان و هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو دەکەین.
هیوادارین پەروەردگاری مەزن بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئارامیش بە خانەوادە و ھاوڕێ و دۆستانی ببخەشێت.

(إنا لله وإنا إليه راجعون)

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممە ٢٠٢٠/١١/١٠