د.بەشیر حەداد بەشداری پرسەی قادری حاجی عەلی دەکات

رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١١/١١ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداری کرد لە پرسەی قادری حاجی عەلی کە لەلایەن پەرلەمانتارانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە لەنێو پەرلەمانی عێراق بۆی دانرابوو.
لە پرسەکەدا دکتۆر بەشیر حەداد، سەرەخۆشی خۆی گەیاندە هاوڕێیانی کۆچکردوو و ئاماژەی بەوەدا کە قادری حاجی عەلی سیاسییەکی دیاری عێراق و کەسێکی نیشتمان پەروەر و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان بوو و بەهۆی ئەو خەبات و ماندووبوونەى کە لەپێناو گەلەکەیدا کردوویەتی هەمیشە لە یادی میللەتەکەیدا دەمێنێتەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چوارشەممە ٢٠٢٠/١١/١١