لیژنەی دارای پەڕلەمانی کۆتایی بە تاوتوێی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی دەهێنێت و بۆدەنگلەسەردانی بەرزی دەکاتەوە

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبوری و ئامادەبوونی خانمان و بەڕێزان ئەندامانی ڕۆژی چوارشەممە ١١/١١/٢٠٢٠کۆبوونەوەیەکی بێکهێنا تیایدا کۆتایی بە تاوتوێکردن سەبارەت بە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی هێنا بەبۆنەی دواکەوتنی حکومەت لەناردنی یاسای بودجەی فێدراڵیی ساڵی ٢٠٢٠وەبەردەوامی دابەزینی نرخەکانی نەوتی خاو وەبۆدابینکردنی بەردەوامی پڕکردنەوەی مووچەکانی فەرمانبەران وخانەنشینان وتۆڕی سەرپەرشتیی کۆمەلایەتی .
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا کە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز بەشیرحەداد لەبەشێکیدا ئامادەبوو لە بارەگای لیژنەی داراییدا لیژنەی دارایی کۆتایی بە تاوتوێکردنەکانی سەبارەت بەیاساکەهێناپاش ڕێکاری هەموارکردنی کەحکومەت پابەنددەکات بەڕێکارە چاکسازیەکان کەوڵات دوور دەخاتەوە لەم جۆرەقەیرانە ئابووریە تاساوە،سەرەڕای پشتنەبەستنی بەردەوام بەسیاسەتی قەرزکردن وقورسکردنی شانی دەوڵەت بەقەرزاری .
لەبەشێکی کوبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەی دارایی د. هەیسەم جبوری جەختی لەوەکرد کە بەقەرزەکە حکومەت دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران بۆسێ مانگی داهاتوو لەساڵی ٢٠٢٠ بدات سەرەڕای تایبەتکردنی بەشێکی قەرزەکە بۆپڕۆژە وەبەرهێنانەکان و پەرەپێدانی هەرێمەکان و پارێزگاکان بەمەرجێک بەشێوەیەکی دادوەریانە بەسەرپارێزگاکاندا دابەشبکرێت بەگوێرەی ڕێژەی دانیشتوانی و پلەی هەژاری تیایدا .
لیژنەی دارایی بەشێکی قەرزەکەی تەرخانکرد بۆپاڵپشیی کەرتی کشتوکاڵی وئامادەکردنی ئەوەی کەجووتیار پێویستیەتی لە پەیین و تۆو وە قەلاچۆکارەکان بۆگەیشتن بە خۆبەسیەتی، سەرەڕای پابەندکردنی حکومەت بەتەواوەتیکردنی گومرگ و بۆ فەرمانبەران پشتبەستن بەبیتاقەی بایۆمەتریەوە و هەڵوەشاندنەوەی لێبووردنی باجەگومرگیەکان جیاوازلەوانەی بەیاسای وەبەرهێنان دەرچوون وە پابەندکردنی کۆمپانیاکانی تەلەفۆنی گواستنەوە بەپێدانی ئەوبڕەپارانەوبژاردنانەوباج لەسەرخزمەتگوزاری کەلە سەریەتی بۆ مەزنکردنی ئەو داهاتەنانەوتیانەبۆخستنەسەر بودجەی گشتی .
لەکۆتاییدا لیژنەی دارایی دەنگیدا لەسەربڕگەچاکسازیەکان کە خراونەتە سەریاساکەو ـەرز کردنەوەی بەدەنگپێدانی لەژێر گومەزی پەڕلەماندا .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١١ـ تشرینی دووهەمی ـ ٢٠٢٠