سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە خاتوو جوان لوندیس باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی لە عێراق و سوپاسی بەرێزیانی كرد و هیوای گەشەسەندن و سەقامگیری بۆ عێراق خواست لەگەڵ بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاریكاری نێوان هەردوو وڵات بەپێی بەرژەوەندی هەردوولا.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی رۆڵی گۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرا لەبەردەوامی هاریكاریكردنی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و پشتیوانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و كۆتاییهێنان بەو دۆسێیە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
12 تشرینی دووەم 2020