بەیاننامەیەکی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی سەبارەت بەدەنگدان لەسەر یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی

لەگەڵ ئەوگشتە هەوڵەگەورەیەی کەلیژنەی دارایی پەڕلەمانی داویەتی بۆتەنگکردنەوەی بۆشایی خەرجی حکومەتی لە ٤١ بۆ١٢ ترلیۆن دینار لەیاسای پڕکردنەوەی کورنهێنان کەلەم دوایەدابڕیاری لەسەردرا،بەڵام ئێمە رەتدانەوەمان بەردەوامە لەسەرگرتنەبەری ڕێگای سیاسەتی بەردەوامبوون لەقەرز کردن لەجێگای پەیداکردنی ڕێگاو چاکسازیی ڕاستەقینەو کاریگەر بۆفرەکردنی داهاتەکان و کەمکردنەوەی خەرجیەکان .
وەئەوەی پاڵی پێوەناین بۆ قبووڵکردن بەم ئاستی قەرزکردنە ـەوە دەرامەتی خەڵک و بژێویە بریتیەکەی لەموچەو پێبەخشین و باربووکردن وەدەرمان وپاڵپشتی کردنی وەرزێرەکان وپڕۆژەکانی پارێزگاکان و خەرجیەکانی ترە ئەوانەی بڕوامان وایە کە گرنگیەکی تەواویان هەیەو چارەنییە هەردەبێت قبووڵی بکەین .
وەلەوکاتە کەلەیاساکەدا دامانناوە چەند دەقێکی یاسایی پێویست بە جێبەجێکردنی وبڕوامان وایە کەسەرەتای چاکسازی هەندێ لەدامەزراوەکان وجوڵە داراییە کانە لەماوەێکی کورتدا ، ئێمە سوورین لەسەردانانی بینینێکی تەواوەتی بۆ دانانی چارەسەری بەخێرایی وواقعی بۆچارەکردنی تێکچوونی ئابووری و دارایی کە دەوڵەتی عێراقی تووشیبووە داوادکەین لەحکوەت بەوەزارە تەکانی ودامەزراوەجیاکانیەوە سیاسەتێک بگرێتەبەر پشتببە ستێت بە کەڵکی ئابووری وەکو هەوڵێک بۆبەدیهێنانی خۆ بەسیەتی هەرچەندبە شیوە یەکی کەمیش بێت بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی هەیە بە وەزارەتەکانی بەرهەمهێنان و حزمەتگوزاریە کانەوە وە نەمانخاتە بەرەوڕووی دوو بژاردە یان قبوڵکردنی سیاسەتی قەرزکردن یان بڕینی ڕزقی خەڵکی لەڕۆڵەکانی گەلە مەزنەکەمان .
لیژنەی دارایی
ئەنجومەنی نوێنەران
١٣ ــ تشرینی دووەم ــ ٢٠٢٠