سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ستیڤن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بۆ تاوتوێ كردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی عێراق و ناوچەكە.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە قەیرانی ئابوری كە وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت و گرنگی هەماهەنگی هەوڵەكان لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە ئابوری عێراق، و دۆسیەی ئاوارەكان و گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و هەوڵی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پەلەكردن لە كۆتاییهێنان بەو دۆسێیە، لەگەڵ چەند پرسێی تری جێی بایەخی هاوبەش.
لای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ سەقامگیری پرۆسەی سیاسی و دامەزراوەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن لە عێراق و گرنگی یەكگرتویی بۆچونەكان و وتوێژی نێوان هێزە سیاسیەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان و ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ گەیشتن بە وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
14 تشرینی دووەم 2020