ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی پەیامی گیان لەدەستدانی ‌پارێزگاڕی هەولێر دکتۆر فرسەت سۆفی گەیاند کە بەهۆی توشبوونی بەفایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ئەمینداری گشتی لە ناردنی برووسکەێکی سەرەخۆشیدا ئەوپەڕی زویری و داخی خۆی دەربڕی بەگیان لەدەستدانی خوالێخۆشبوو، پاڕایەوە لەخودای سەروەر کە بەزەیی فراوانی خۆی پێببەخشێت وبیخاتە بەهەشتە بەرینەکەیەوە وەسەبووری و ئارام بە کەسوکاری وخێزانەکەی ببەخشێت .لەپەیامی سەرەخۆشیە کەیدا ئەمینداری گشتی ستایشی ڕێڕەوە بەخشندەییەکەی خوالێخۆشبووی کرد لەگەڵ پایە زانستیەکەی وڕۆڵەگەورەکەیدا لەبواری تایبەتمەندیەکەی و ئاکادیمیەکەیدا، گیان لە دەستدانەکەی بەزیانێکی گەورە دانا کەلەهەرێمی کوردستان وعێراق کەوتووە لەبەرئەوەی یەکێک بوو لەپایەبڵندەکانی زانستی وئاکادیمی .

ئێمەبۆخوداین وهەربۆئەویش دەگەڕێینەوە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ـەنجومەنی نوێنەران

چوارشەممە ١٨/١١/٢٠٢٠