پەیامی سەرەخۆشی دکتۆر بەشیر حەداد بە بۆنەی کۆچی دوایی د.فرسەت سۆفی.

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز د.فرسەت سۆف، پارێزگاری ھەولێرمان بیست.
بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەیان و هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو دەکەین.
د.فرسەت کەسێکی دڵسۆز و دەستپاک و حەقبێژ بوو، بەداخەوە کە پەتای کۆرۆنا دەرفەتی نەدا بەرنامەکانی بۆ خزمەتکردنی پارێزگای ھەولێر جێبەجێ بکات.
هیوادارین پەروەردگاری مەزن بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئارامیش بە خانەوادە و ھاوڕێ و دۆستانی ببخەشێت.

(إنا لله وإنا إليه راجعون)

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چوارشەممە ٢٠٢٠/١١/١٨