د.بەشیر حەداد داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات پەلەنەکات لە جێبەجێکردنی بريارى دابەشکردنی موڵکەکانی وەزارەتی ئەوقافى ھەڵوەشێنراو، و داواش دەکات ئەو بابەتە دادگا یەکلایی بکاتەوە ، بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە لە عێراق

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ دەکات پەلەنەکات لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی هاوبەش لە بابەتی دابەشکردنی موڵک و ماڵی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباروباری ئایینی ھەڵوەشێنراو، بە سەر هەردوو وەقفی شیعی و سوننییەوە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێویستی دەزانێت ئەو بابەتە بگەڕێنرێتەوە بۆ رای شارەزایانى شەرعی و ياسايى و کەسانی خاوەن پسپۆڕی لە نێو ئەو دوو وەقفەدا، و پەلەش بکرێت لە دانانی کەسێک وەکو سەرۆکی وەقفی سوننیی بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتە بەپێی رێکارە یاساییەکان و بەڵگە وەقفییەکان.
حەداد راشیگەیاند:”داوا دەکەم لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بواری شەرع و یاساییی و کەسانی شارەزا لە بواری مێژوو و ئەوقاف پێک بهێنرێت و پێویستە قسەی کۆتایییش لەسەر ئەو بابەتە دادگا بیکات، لەبەر ئەوە ئەو بابەتە کێشەی لەسەرە و پەیوەندیی بە دادگای تایبەتمەندەوە هەیە و بە رێککەوتنی سیاسی چارەسەر ناکرێت، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و رێگری کردن لە دەرهاویشتەکانی کە کاریگەری نەرێنی لەسەرسةقامگيريى ئاشتى گەلی عێراق هەبێت.”

‎نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‎یەکشەممە ٢٠٢٠/١١/٢٢