بەیاننامەی لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی سەبارەت بە داواکردنی بەخشینی دەرفەت بەقوتابی پۆلی شەشەمی ئامادەیی بۆڕۆڵی سێهەم

لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار قوسەی موحسن یاسری داوایکردلە وەزارەتی پەروەردە بەڕازیبوون لەسەر پێدانی دەرفەت بەقوتابی شەشەمی ئامادەیی بۆڕۆڵی سێهەم .
لەبەر ئەو دۆخەجیاوازەی کەوڵاتەخۆشەویستەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت لەبڵاوبوونەوەی پەتای کورۆناو ئەوەی بەدوایداهات لەگرفت و نەهامەتیەکان وە ڕەچاوکردنی ئەودۆخەی کەقوتابی پێیداتێدەپەڕێت کەبەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاری لەسەرقوتابیان کردووەوەپێدانی ئەم دەرفەتەیان بەبەشێک لە سەرپەرشتیی باوکانە دادەنرێت بۆئەم چینە گرنگە کە بەتاکید بناغەی پاشەڕۆژن بۆعێراق بۆبەفیرۆنەچوونی ساڵێک لەژیانیان بەهۆکاری دۆخەکانی بەدەر لەویستیان .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٣/١١/٢٠٢٠