ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لەباڵیۆزی فەنزوێلایی لەبەغدا دەکات

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵەسیرینی بەیانی ئەمڕۆلەنووسینگەکەیدا ، پێشوازی لەباڵیۆزی فەنزوێلایی لەبەغدا بەرێز ئاتاروتو کایلوکۆس کرد.
لەسەرەتای چاوپێکەوتنەکەدا، ئەمینداری گشتی خێرهاتنی لە باڵیۆزی ڕێزدار کرد ستایشی ئەوپەیوەندیانەی کردکەلەنیوان هەردوو وڵاتدا هەیە لەدەهاساڵانی ڕابردووەوە.
هەرلەبەشێکی دیدارەکەدا توێژینەوە کرا لە بەتینکردنی پەیوەندیەکانی هاوکاری لەبوارەکانی پەڕلەمانیدا وەگەشەپێکردنی پەیوەندیە دوولایەنییەکان ومیکانیزمی هەماهەنگی وبەیەکگەیشتن ئاڵوگۆڕی سەردان وپسپۆڕی لەلایەنەکانی یاسایی دانان و چاودێرییەوە.
ئەمجا ئەمینداری گشتی باسێکی لەبابەت میکانیزمی ڕۆیشتن بۆ دانانی یاساکان وقوناغەکان کەبێیدا تێدەپەڕێت پێش ئەوەی پەسەند بکرێت .
لەکۆتایی دیدارەکەدائەمینداری کشی دیارییەکی یادگاریانەی ێشکەش بەباڵیۆزی ڕێزدار کرد ئەویش لەلای خۆیەوە سوپاسی ئەمینداری گشتیکردبوبەخشندەیی میوانداریەکەوپێشوازیەکە .
هەرلەدیدارەکەشدا جێگری باڵیۆزی فەنزوێلایی ئامادەبوو .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
سێشەممە ٢٤/١١/٢٠٢٠