سەرۆکی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی پێشوازی لەبەرنامەی چاککردنی بەڕێوەبردن و دەستەڵاتداری ژیرانە دەکات

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبوری وبەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەکە پەڕلەمانتار موسەناسامەرایی ڕۆژی سێشەمە ٢٤//١١/٢٠٢٠پێشوازیکرد لەبەرنامەی چاککردنی بەڕێوەبردن و دەستەڵاتداری ژیرانە لەعێراقدا ( بەتەواوی ) ، بۆتاوتوێکردنی پەڕەسپیەکەی تایبەت بە چاکسازی ئابووری ویاسای هاوبەشیی هەردوو کەرتەکانی گشتی وتایبەتی .
سەرۆکی لیژنەی دارایی د.جبوری خێراتنی لەمیوانەکان کردوجەختی لەسەرئەوەکرد کەئەودۆخەئابووریە ئێستا عێراقی پێدا تێدەپەڕێت پێویستی بەڕێکاریی چاکسازیی ڕاستەقینەیە لەلایەن حکومەتەوە ، وەئاگاداریی پاڵپشتیی ئەوەماندا لەلیژنەی داراییدا بەڵام ئەمە بەسنییە ئەگەر حکومەت هەنگاوی وردنەنێت سەبارەت بەئەوە، چونکە پەڕەسپیەکە باشە بەڵام کاتەکانی تێدانیەبۆڕێکاریی چاکسازیەکان وئەو لایەنانەی کەجێبەجێیدەکەن وەهەردوو کەرتەکانی پیشەسازی و گەشتیاری پشتگوێ خستووە، هەروەها دەرئەنجامەکانی پاش ٣ساڵ دەردەکەوێت لەوکاتەدا کەدۆخی ئابووریی عێراق پێویستی بەجارەسەریەکی خێراودەمودەسته .
سەرۆکی لیژنەی دارایی جەختی لەوەکرد کەکەلوپەلی یچاکسازی پشتدەبەستێت بەسێ هۆی سەرەکیەوەئەویش ویستی سیاسی دەستەبەرەکانی بەجێهێنان و ژینگەی یاسادانان وبەجێهێنانە ، لەبابەت ویستی سیاسیەوەبوونی هەیە لەهەردوو لایەنەکانی یاسادانان وبەجهێناندا بەڵام لەوبڕوایەدانین کەهۆیەکانی بەجێهێنان ئامادەیەبۆ چاکسازیکر دنی ڕاستەقینەچونکەتائێستاش پشتدەبەستێت بەبەشپێدانی حیزبایەتی وکەڵکبەیەکتری گەیاندن لەسەرحیسابی چارەنوووسی عێراق و پاشە ڕۆژی نەوەکانی داهاتووی .
لەبەشێکی پێشوازیەکەدا د.جبووری ئاشکرایکرد کە لیژنەی دارایی لەمیانی لیژنە لاوەکیەکانیدا پەڕەیەکی چاکسازی ئابووری دارایی ئامادەکردووە تەواوتروکۆگیر ترەلەپەڕە حکومەتیەکە بریتیە لە چارەسەریەخێراکان لەئابووری عێراقی پشت نابەستێت بە سیاسەتی قەرزکردنی ترسناکەوە لەناویدا خەرجی کەمتڕدەکاتەوەو داهاتەنانەوتیەکان گەورەدەکات، هەروەها کەرتەحکومەتیە نابەرهەمیەکان چالاکدەکات و چاوی پێدا دەخشێنێتەوە .
سەرۆکی لیژنەی دارایی پێی لەسەر پێویستی خێراکردنی حکومەت داگرت بەناردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی بۆساڵی٢٠٢١، جونکە ئەوە بەگوێرەی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە( ٦ )ساڵی ( ٢٠١٩) حکومەتی پابەندکردووە بەناردنی یاساکە پێش نیوەی مانگی تشزینی یەکەم بۆئەوەی ئەنجومەن بتوانێت لەکاتی بودانراویدادەنگی لەسەربدات .
هەروەها د.جبووری باسی یاسای هاوبەشیکردنی کرد لەنیوان هەردووکەرتەکانی گشتی و تایبەتیداوپێی لەسەرگرنگیەکەی داگرت وەئامادەیی لیژنەی دارایی بۆتەواوکردنی تاوتوێکانی سەبارەت بەوەپاش بەستنی زۆر لەۆرکشۆپ بۆگەڵاڵەکردنی بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەی ئابووری و وەبەرهێناندا و دەنگ لەسەردانی لەئەنجومەنی نوێنەراندا.
لەلای خۆیانەوە بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆژەی تەواویکردن بیتردیمترۆڤ دەستخۆشیکردلە هەوڵەکانی لیژنەی دارایی سەبارەت گرتنەبەری هەنگاوە ڕاستەقینەکانی بۆ چاکسازیی ئابووری ودارایی ،سەرەرای هەوڵەکانی بۆبەڕێکردنی یاساکە لەبەرگرنگیەکەی لەپاڵپێوەنانی پێچکەی وەبەرهێنان وپاراستنی وەبەرهێنەرەکان وە دابینکردنی ژینگەی تەندروستی بۆ بووژاندنەوەی ئابووری عێراقی .
هەروەها دیمترۆف جەختی لەپاڵپشتی کردنی خۆی کرد بۆپڕۆژەی تەواوی وئامادەبوونی تەواوی خۆی بوپێشکەشکردنی بیروبۆچوونەکانی بەلیژنەی دارایی سەبارەت بەبودجەی شتی و یاسای هاوبەشیکردن لەنیوان کەرتەکانی گشتیو تایبەتدا .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٤ ــ تشزینی دووەم ــ ٢٠٢٠