لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی میوانداری لەشاندێکی بەڕێوەبردنە بەخۆڕاییەکان دەکات

لیژنەی پەروەردەبە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار قوسەی موحسن یاسری سەرۆک لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی ئەمڕۆپنجسەمە ٢٦/١١/٢٠٢٠ میوانداری لەشاندێکی نوێنەرەکانی خۆبەخشی بەرێوەبردنەکان بەخۆڕایی لەیەکەکانی بەڕێوەبەرایەتیەگشتیەکانی پەروەردەداکرد .

لەمیانی میواندارییەکەدا بەوردی گوێبیستن بوو لەداواکاریەکانیان وناڵاندنی پەیوەندیداریان بەدابینکر دنی شایستە داراییەکان بۆگرێبەستی لەگەڵیاندا هەروەکو وانەبێژە بەخۆڕاییەکان .

لیژنەپەروەردەییەکە ڕوونیکردەوە کە هەموو هەوڵێکدەدات بۆویژدان پێدانی ئەم توێژە (خۆبەخشەکان بەخۆڕایی )لەمیانی هەوڵدان بۆخستنی بڕگەیەک لەناویاسای قەرزکردندابۆدابینکردنی بەخشینە داراییەکان بۆگرێبەستەکانی وانەبێژەکان وەکارکردن بەردەوامەبۆدابینکردنی پێبەخشینە داراییەکان بۆگرتنەوەی خۆبەخشە بەڕێوەبردنەکان بە گرێبەستی لەگەڵیاندا لەنیوان یاسای بودجەی فێدراڵیی گشتی ٢٠٢١ .

لەمیواندارییەکەدا خانمان وبەڕێزان ئەندامانی ڵیژنەی پەروەردە جەختیانکردەوە لەسەر پێویستیی هەما هەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا بۆسنووردانانی ژمارەکان ئەمجاهەماهەنگی کردن لەگەڵ حکومەت و لیژنەی داراییدا بۆ پەیداکردنی دەروازەیەک بۆدابینکردنی پارەی پێویست بۆگرێبەستی .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٦/١١/٢٠٢٠