ئەمینداری کشتیی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک دەکات بو کۆتاییهێنان بەبابەتی کۆشکی شارستانیەت

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی بەیانیی ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد بەڕێوەبەرەگشتیە کانی فەرمانگەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ولیژنەی کۆشکی شارستانیەتی گرتەخۆی .
کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ تاوتوێی دواپێشهاتەکان لەپڕۆژەی دروستکردنی کۆشکی شارستانیەت وەگرنگترین کێشەکان کەبەرەو ڕوویدەبنەوە بولابردنیان بۆ ئەوەی ڕووناکی ببینێت و دەستبکرێت بە بەجێهێنانی .
لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتی جەختی لەوە کرد کەکڵێشەی کۆشکی شارستانیەت کراوەبۆئەوەی هێمایەکی شارستانی و شاکاریەکبێت لەشاکاریەکانی عێراقی نوێ وەدەستکردن بەیەکەم هەنگاوەکانی جێبە جێکردنی بەسەرکەوتنێکی مێژوویی دادەنرێت وسەرەتا یەکی گرنگە لەدرووستکردنی کۆشکێک بەمقەبارەوکاێشەییەی بۆئەوەی ئەنتیکەیەکی ئاوەدا نیبێت، داواکاربوو بۆهەوڵە یەکگرتووەکان وشانبەشانیەکان لەپێناوی تەواوکردنیدا بەگوێرەی ئەوپلانەی بۆیدانراوە .
لەکۆبوونەوەکەداکۆتایی بەچەند ئامۆژگاری وبڕیارەکان سەبارەت بەبابەتەکەهێنرا، ئەمجا بڕیاری بەرزکردنەوە بۆدەستەی سەرۆ کایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆتاوتوێکردنی درا .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
دووشەممە ٣٠/١١/٢٠٢٠