سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە کۆمسیۆن دەکات هەوڵەکانیان چڕکەنەوە بۆ تەواوکردنی ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردن

حەلبوسی تەئکید دەکاتەوە لەسەر گرنگی میکانیزمی پەلەکردن لە پرۆسەی دەکردن و دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری.
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە، پێشوازی کرد لە سەرۆکی کۆسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو کۆمسیۆنە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە رێگەکانی لابردنی بەربەستی دابینکردنی بودجەی پێویست بە هەڵبژاردنی پێشوەختە، و گرنگی یەکخستنی هەوڵی دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ پشتیوانی لە کارەکانی کۆمسیۆن و دەستبەرکردنی پێداویستی سەرکەوتنی هەڵبژاردن.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی زیادکردنی رێژەی تۆماری بایۆمەتری و دانانی میکانیزمی پەلەکردن لە دەرکردن و دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی رێگەکانی زامنکردنی پاکوبێگەردی هەڵبژاردنەکە کرا بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان لە پێناو گەڕانەوەی متمانە بۆ هاوڵاتیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن لەنێویاندا بەستنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جیهانیەکان بۆ پشکنینی ئامێری بەرنامەی هەڵبژاردن، و هەماهەنگی کۆمسیۆن و هاریکاری لەگەڵ نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق بۆ سودوەرگرتن لە رێنماییەکانیان، لەگەڵ گرنگی سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردنی داهاتوو.
بەێزیان پشتیوانی خۆی دوپاتکردەوە بۆ کارەکانی کۆمسیۆن و داوای کرد هەوڵەکانی چڕبکاتەوە لەپێناو تەواوکردنی ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
6 کانونی یەکەم 2020