سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵێۆزی ئەمریکا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ یەکشەممە، پێشوازی کرد لەبەرێز ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا، لەگەڵ پتەوکردنی هاریکاری لە بوارەکانی ئەمنی و ئابوری، گفتوگۆش کرا سەبارەت بە دۆسیەی ئاوارەکان، تەئکیدیش کرایەوە لەسەر بەردەوامی پشتیوانییەکان بۆ گەرەنتی گەڕانەوەی ئاسایش بۆ ناوچەکانیان، لەگەڵ تاوتوێ کردنی چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.
هەر لە دیدارەکە باڵیۆزی ئەمریکا پابەندبوونی ئەمریکای نیشاندا بە پتەوکردنی هاوبەشی و قوڵکردنەوەی هاریکاریەکانی لەگەڵ گەلی عێراق، تەئکیدی کردەوە لەسەر هاریکاری کردنی عێراق لەڕوی ئاسایش و سەقامگیریەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
6 کانونی یەکەم 2020