لیژنەی دارایی پەڕلەمانی لەگەڵ پاڕێزگارەکاندا تاوتوێى بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دەکات

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتا ر د.هەیسەم جبووری وە ئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی یەکشەممە ٦/١٢/٢٠٢٠تاوتوێی دەرکەوتووترین خاڵەکانی بودجەی پارێزگاکان بۆساڵی ٢٠٢١ کرد،ئەمەش لەوکۆبوونەوەیەداکەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران سەرپەرشتی کرد بەئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجو مەنی نوێنەران بەرێز حەسەن کەعبی کەلیژنەی هەرێمەکان وپارێزگا ڕێکنە خراوەکان بەهەرێم بەڕێیکردبوو.

د.هەیسەم جبوری جەختیکردەوەکە پەیوەندی ڕاستەوخۆلەنیوان ئەنجومەن وپارێزگاکاندا کارێکی پێویستەیارمەتیدە دات لە ئامادەکردنی بود جەداچارەسەری کێشە کەڵەکەبووەکان دابیندەکات وەدادوەری لەڕێژەی خەرجی وبەجێهێناندا دابیندەکات ، سەرەڕای پێبەخشینی بودجەی وەبەرهینان گرنگیەکی گەورەتری پێدەدرێت لەبەرئەوەی هەلی کار دابیندەکات ویارمەتی جوڵانەوەی پێچکەی ئابووری دەدات .

د.جبووری ئاشکرایکرد کەلیژنەی دارایی لەیاسای بەڕێوەبردنی داراییدا ویستوویەتی کەلە٥٠٪٠ لەداهاتەکانی پارێزگاکان بۆهەمان پارێزگاکانبێت ،سەرەڕای قسەکردنی لەگەڵ ەزارەتی نەوتدا بۆزانینی چارەنووسی کەڵکە کۆمەڵایەتیەکان ولەکوێ خەرجکراوە لەسەرەتای هەنگاوەکانی مۆڵەتپێدانەوە تائێستا ،هەروەها جەندەهاجار قسەی لەگەڵ وەزارەتی پلانداکردووەسەبارەت بەپابەندبوونی پڕۆژەکان بەگوێرەی باڵاتڕێن ئاست کەرێیپێدراوە لەیاسای بودجەداولێی نەترازێت .

لیژنەداراییەکە جەختی لەوەکردەوە کە لە بودجەکەی داهاتوودا بڕگەێک دادەنێت کە ڕێبدات بەپاڕێزگارەکان بۆدەستەڵاتی باج وەرگرتن لەخزمەتگوزارییەکرنگەکان بێئەوەی زیانبگەیەنێت بە هاووڵاتیەکان وباریان قورسبکات ،لەگەڵ جەخت لەسەرکردنەوەی مەزنکر دنی داهاتەکان بۆ پڕ کردنە وەی بودجەگشتییەکە .

هەروەها لیژنەی دارایی داوایکرد کەپڕۆژە دواکەو تووەکان وتەواونەکراوەکان بخرێنەسەر وەبەرهێنانەوە ئەگەرشایستەی بۆدابین نەکرابێت ، وەپێویستی ئامادەکردنی لێکۆڵینەوە یەکی بەکەڵکانە سەبارەت بەپڕۆژەکان وەدیارکردنی گرنگ وبەکەڵکە ئابوورییەکەی و یەکەم پێویستی پێبدرێت .

هەروەها لیژنەی دارایی گوێبیستی هەموو وتە ناوبڕیەکانی بەڕێزان پارێزگارەکان بوو وە ئامادەباشی تەواوی دەربڕی بۆدانانی هەر یاسایەک کەیارمەتی کەمکردنەەی ڕۆتین بدات ،جگەلەپەیوەندیی ڕاستەو خۆلەگەڵ وەزارەتەکاندا بۆچارەسەرکردنی هەر کێشەیەک کەبەرەوڕووی پارێزگاکان دەبێتەوە .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٦ ـ کانونی یەکەم ـ ٢٠٢٠