سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنانی سعودیە دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز ماجید قەسبی وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنانی سعودیە و شاندی یاوەری.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی پتەوی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرا لەگەڵ هەماهەنگی و هاریکاری بەپێی رێکەوتن و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن کە لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ کراون لە بوارەکانی ئابوری و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆری بازرگانی بەپێی بەرژەوەندیەکانی هەردوولا.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەن بۆ پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات و هەموو ئەو بوارانەی وەبەرهێنان و ئابوری لە عێراق چالاک دەکەن و لابردنی بەربەستەکانی بەردەمیان لەرێی دەرکردنی یاسای پێویست بۆ ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ وەبەرهێنان.
لای خۆیەوە قەسبی خواستی سعودیەی نیشاندا بۆ بەردەوامی و هاریکاری لەگەڵ عێراق لەسەرجەم بوارەکان ئاماژەشی بەوەکرد کە سعودیە هەموو شارەزایی و توانای خۆی دەخاتەگەڕ بۆ بەدیهێنانی هاریکاری لە واقیعدا و شاندی سعودیە سڵاوی پادشای سعودیە و شازادەی جێنشین و سەرۆکی ئەنجومەنی شورای سعودیەیان گەیاندە بەرێزیان و ئەویش سڵاوی خۆی بۆ سەرکردایەتی ئەو وڵاتە نارد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
7 کانونی یەکەم 2020