لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی تاوتوێی هەموارکردنی بەندی(٥٧) لە یاسای حاڵەتەکانی کەسا یەتی دەکات

لیژنەی یاسایی بەسەرۆکا یەتی پەڕلەمانتار ڕێبوار هادی سەرۆکی لیژنەکەو بەئامادەبوونی ئەندامەکانی ئەمڕۆ ٧/١٢/٢٠٢٠کۆبوونەوەیەکی بەست بۆتاوتوێکردنی پێشنیارەکان وپڕۆژە یاساکان کەلەسەرخشتەی کارەکانیدایە.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا لیژنەکەسورەتی فاتیحای خوێند بۆ گیانی دوو پەڕلەمانتار حسەین زوهێری وعەلی عەبودی کەهەردووکیان گیانیان لەدەستدا پاش تووشبوو نیان بەفایرۆسی کورۆنا.

لەلایەکی ترەوە لیژنەی یاسایی تاوتوێی پێشنیاری هەموارکردنی بەندی (٥٧) لەیاسای ئەحواڵەکانی کەسایەتی کرد ، گوێبیستبوون بۆ بیرو ڕاوپێشنیارەکانی خانمان وبەڕێزان پەڕلەمانتاران سەبارەت بە هەموارکردنی یاساکە،ئاماژەیاندەبەوەی کەزۆرلەتکاکاریەکانیان پێگەیشتووە سەبارەت بەهەموارکردنەکان بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندیان هەیە بەماوەی دایەنیی (دایەنیکراوەکان) وەماوەی بینین،ئاماژەیا ندا کەلیژنەکە گوێبیستی ڕاکانی فەقێکانی شەریعەت و پسپۆڕەکانی یاسا بوون لەپێناوی پوختەکردنی بیروڕاکان کە پێشکە شکراون سەبارەت بە هەموارکردن، ئاماژەیاندا کەلیژنەکە چاوەڕێی ڕاپۆرتی( لیژنە بچوو ککراوە)ڕاسپێردراوەکەیە بە لێکۆڵینەوەی هەموارە کان بۆگەیشتن بەشێوازێکی کۆتایی کە بناغەێەکبێت بۆ پاراستنی منداڵەکان لە لەناوچوون و لێکجیا بوونە وەوبەدیهێنانی هاوسەنگی مافی منداڵ وکەسوکارەکەی
لەلایەکی ترەوەلیژنەکە تاوتوێیکردلە یاسای گۆڕینی سزای مافە زەوتکراوەکانی سەربە ستی بەجەزا، تەئکیدیان لەوەکردەوەپێوستە ڕووبەرێکی فراوانتر بدرێت بەیاساکە بۆ تاو توێی وگفتوگۆپێش ڕۆیشتن بەرەودانانی .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٧/١٢/٢٠٢٠