سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لەدیڤید شینکر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.
لە دیدارەکەدا تاوتدێی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و بارودۆخی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی کرا لەگەڵ چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.
لە دیدارەکە تەئکید کرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریکاری نێوان عێراق و ئەمریکا لەسەرجەم بوارەکان بەپێی بەرژەوەندییەکانی هەردوولا و لە چوارچێوەی وتوێژی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات لەوبارەیەوە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تەئکیدی کردەوە لەسەر پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ کارکردن لە پێناو پتەوکࢪدنی هاوبەشی و پشتیوانی عێراق بەمەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیری.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
8/12/2020