سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە هاوتا ئوردنییەکەی دەکات
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرێز عەبد منعم عەودات ئەنجامدا و پیرۆزبایی لێکرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن لە خولی نۆزدە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەی بۆ خزمەتکردنی گەلی ئوردن.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ بەردەوامی هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتی برا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
10 کانونی یەکەم 2020