ئەمینداری گشتی ئەنجو مەنی نوێنە‌ران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە لە کردنەوەی دانیشتنی پەڕلەمانەکانی عارەبی وەدامەزراندنی ناوەندی دیپلۆماسیەکانی پەڕلەمانی عارەبی ئامادە دەبێت

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە ئیسماعیل بەسەرۆکایە تیکردنی شاندێک کەبریتی بوو لەبەڕێزسەلام عەلی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پەیوەندیەکان وبەڕێزسەعدفەیاز بەڕێوە بەری گشتیی پەیمانگەی پەرەپێدانی پەڕلەمانی ڕۆژی شەممە ١٢/١٢/٢٠٢٠ لەسەر ئەوبانگهێشتە فەرمیەی کەئاراستەی کرابوو ئامادەبوو لەکردنەوەی دانیشتنەگشتیەکەی پەڕلەمانی عارەبی و بانگهێشتنی دامەزراندنی ناوەندی دیپلۆماسیی عارەبی لەپەڕلەمانی عارەبیدا کەلەقاهیرەی پایتەختی میسری بەسترا.
لەکۆبوونەوەکەدا بەڕێز ئەمینداری گشتیی ئەنجو مەنی نوێنەران لەنیوان کردنەوەکەدا کەلەبارەگای کۆمگای عارەبیدابوو چاویکەوت بەبەڕێز بابلی ئەمینداری گشتی بۆ پەڕلەمانی عارەبی وە ئەمینداری گشتی لە نجومەنی پیرانی میسری.
لەنیوانیاندا ئاڵۆگۆڕی ڕاوبۆچونەکانیانکرد سەبارەت بەپەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندیەکان لەنیوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی و پەڕلەمانی عارەبی وە ئەنجومەنی پیڕانی میسری لەبوارەپەڕلەمانیەکانەوە .
هەروەها واچاوەڕواندە کرێت کەبەڕێز ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران بەیانی ڕۆژی یەکشەممە چاویبکەوێت بەبەڕێزعادل عەسومی سەرۆکی پەڕلە مانی عارەبی بۆتۆژینەوە لەپتەوکردنی پەیوەندیەکان لەنیوان هەردوولادا.

ئەنجومەنی نوێنەران
ڤەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٢/١٢/٢٠٢٠